هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەجەکە دەڵێت، پارتی پشتیوانیی تورکیا دەکات بۆ ئەوەی باشووری کوردستان بکات بە ویلایەتێکی تورکیا و بارزانییەکیش بکاتە والیی ویلایەتەکە.
بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان – کەجەکە، باس لە ڕێککەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و تورکیا دەکات “بۆ داگیرکردنی باشووری کوردستان” و دەڵێت، “لە هەر شوێنێک کە تورکیا نەتوانێت خۆی پێبگەیەنێت، پارتی هێزەکانی زێرەڤانی، گوڵان و پێشمەرگەی ڕۆژی لێجێگیردەکات”.
بەپێی وتەی بەسێ هۆزات، ئامانجی ڕێککەوتنی پارتی و توركیا ئەوەیە كە پارتی دەیەوێت لە ڕێگەی تورکیاوە نەوت و گاز هەناردەی ئەوروپا بکات و وتی، “ڕێككەتوون باشووری کوردستان بکەن بە ویلایەتێکی تورکیا، بۆیە پارتی پشتیوانیی داگیرکاریی تورکیا دەکات لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و دەیەوێت زەمینەی ڕەوایەتی بۆ ئەو داگیرکارییە بڕەخسێنێت، تورکیا دەیەوێت باشووری کوردستان دوای داگیرکردنی بکات بە ویلایەتێکی تورکیا و بارزانییەکیش بکاتە والیی ویلایەتەکە”.