وەزیری دەرەوەی توركیا دانیپێدادەنێت: لە مەنگۆلیاوە هاتووین

مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا

وەزیری دەرەوەی توركیا دانبەوەدا دەنێت كە بنەڕەتی تورك مەنگۆلی-یە و دواتر هاتووەتە سەر خاكی ئێستای وڵاتەكە.

مەولود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیامێكدا ڕایگەیاند، ‏ئێمەش پەنابەرین و لە مەنگۆلیاوە هاتووینەتە سەر ئەم خاکە.‏

پەیامەكەی چاوشئۆغلۆ لە وەڵامی ئەو ‏هاوڵاتیە تورکە توندڕەوانەدایە کە ماوەیەکە هەڵمەتێکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ‏دەستپێکردووە و تیایدا داوادەکەن ڕێگری لە کۆچبەرانی سوری بکرێت لە تورکیا و ‏ڕەوانەی وڵاتەکانیان بکرێنەوە.

دوێنێ-ش ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە وتارێكدا پاش سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی حكومەت لە كۆشكی سەرۆكایەتی لە ئەنقەرە پڕۆژەیەكی ئاشكراكرد بۆ گەڕاندنەوەی یەك ملیۆن پەنابەری سوری بۆ وڵاتەكەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسماعیل بەقائی: لە سویسرا لەسەر هەنگاوە بنچینەییەکان ڕێککەوتین

ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـ.ـێران ڕایگەیاند، بە سەرپەرشتیی وڵاتانی نێوەندگیر، میکانیزمێکی نوێ بۆ چاودێریکردنی کۆتاییهێنان بە شـ.ـەڕی…
Total
0
Share