وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەڵێن بە هاوڵاتییان دەدات نرخی بەنزین هەرزان بكات

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ڕایگەیاند، هاوڵاتییان دڵنیادەكەینەوە لەڕێگەی پاڵپشتی نرخی بەنزین و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمپانیاكان هەموو ڕێكارێك دەگیرینە بەر بۆ زیادبوونی بەرهەمهێنانی ناوخۆ و خستنەڕووی بەنزینێكی زیاتر.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تێیدا هاتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی گرانبوونی نرخی بەنزین دەكات و بەشێكی زۆری ڕسوومات و باجەكان لەسەر هاوردەكردنی بەنزین هەڵدەگرێن و كار ئاسانی پێشكەش بەهەموو كۆمپانیاكان دەكات بۆ هێنانی بەنزین بەمەرجێك كاریگەریی لەسەر كواليتی بەنزین و تەندروستیی هاوڵاتییان نەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتیانیش دڵنیادەكەینەوە لەماوەیەكی كورتدا كۆنترۆڵی نرخی بەنزین دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە کارگێری خوێندنگەکان لەبارەی سیستمی ئەلیکترۆنییەوە ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی پلاندانانی پەروەردە ئاگاداری کارگێڕی خوێندنگەکان دەکاتەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی سیستمی e-Parwarda و ڕایدەگەیەنێت ئەو خوێندکارانەی ئەم…
Total
0
Share