ئەمشەو لەخولی ئینگلتەرا یانەی لیڤەرپوڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا دەبیتەوە.
پێش یارییەكە كلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ جەختی كردەوە لەوەی كە ئەوان بەردەوام دەبن لە ڕكابەری كردنی مانچستەر سیتی و ئامانجیشیان بردنەوەی ئەو سێ یاریزانەی كە ماویانە.
پوختەی قسەكانی كلۆپ
– ڕۆژی شەممە وتم تۆتنهام سەرەرای ئەو شێوازە یاریكردن بەڵام هەر پێنجەمە، بەڵام بۆم دەركەوت كە ئەو قسەیەم باش نەبوو، كۆنتی و شێوازی یاریكردنی زۆر بێ وێنەن.
– فێرمینۆ بۆ یاریكردن ئامادەیە و دۆخی جەستەی باش بووە.
– ئێمە و مانچستەر سیتی سێ یاریمان ماوە، هەردوكان لەسەرمانە هەرسێ یارییەكە ببەینەوە.
– لێدوانەكانی گواردیۆلا لەسەر لیڤەرپوڵ دیارە هی ئەوەیە كە هێشتا شكستەكەی ڕیاڵ مەدریدی تێنەپەڕاندووە.
– بە یاریزانەكانم وتووە ئەگەر لەدەستخانی خاڵ لەلایەن مانچستەر سیتییەوە هەیە.