ئەگەر چاڤی ببێتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، چی ڕوودەدات؟

ئەستێرەی دێرینی ئیسپانیا و یانەی سەدی قەتەری، سانتی کازۆرلا شێوازی یاریکردنی چاڤی هێرناندێز و سوودەکانی بوونی ئەو کەسایەتییە بە ڕاهێنەری بەرشلۆنە ئاشکرادەکات.

کازۆرلا لە چاوپێکەوتنێکدا بە ڕۆژنامەی “مارکا”ی ڕاگەیاندووە، “وەک ڕاهێنەر، چاڤی دەیەوێت یاری بە تۆپەوە بکات و سەرجەم مەشقەکانی لەسەر ڕاهێنانی ڕۆندۆ بونیادنراوە، پۆزیشن، یاریکردن بۆ پۆزیشن، قوتابخانەی کۆن و خاوێنی بارسا، تەنانەت بەرگریکردنیش بە تۆپەوە”.

هەروەها دەڵێت، “پێموابێت ڕاهێنەرەکە بەو جۆرە لە تۆپی پێ دەڕوانێت و لێی تێدەگات، شێوازەکە ناوازە و نوێ نییە، بەڵام ڕەنگە لە کۆنتڕۆڵکردنی تۆپدا چاڤی باشترینی بواری تۆپی پێ بێت”.

کازۆرلا ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “لە پێکهاتەی لارۆخا کاتێک هاوڕێ بووین، هەمیشە فەلسەفەی تایبەت بە خۆی هەبوو، فەلسەفەکەی ڕوون و ئاشکرابوو”.

چاڤی تەمەن 36 ساڵ، لەماوەی کارکردنی وەک ڕاهێنەری یانەی سەدی قەتەری پێنج ناسناوی گەورەی بەدەستهێناوە، دواترینیان ناسناوی جامی ئەمیری قەتەری چنییەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس له‌ دواین ساتدا فیۆرنتینای کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی یوڤانتۆس ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 12ی خولی ئیتاڵیای به‌رامبه‌ر فیۆرنتینا ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و…
Total
0
Share