كاسیمێرۆ لە ڕیزی هەڵبژاردەی بەرازیل دوورخرایەوە

بەهۆی تووشبوون بە ئازاری ددان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەشی، كاسیمێرۆ لە پێكهاتەی بەرازیل بۆ سێ یاریی داهاتووی پاڵاوتنەكانی مۆندیال، دوورخرایەوە.

بڕیارە هەڵبژاردەی بەرازیل سێ یاریی پاڵاوتنەكان بەرامبەر ڤینزویلا، كۆڵۆمبیا و ئۆرۆگوای ئەنجام بدات.

یەكێتیی تۆپی پێی بەرازیل لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، كاسیمێرۆ تووشی ددان ئێشەیەكی زۆر بووە و هەر بەهۆی ئەوەشەوە پلەی گەرمای لەشی بەرزبووەتەوە.

یەكێتییەكە ئاماژەی بەوەشداوە، پشوو بە كاسیمێرۆ دراوە بۆ ئەو سێ یارییەی پاڵاوتن و لەجێگەی ئەو، دۆگلاس لویز-ی یاریزانی ئەستۆن ڤێلا بانگهێشتكراوە.

بەرازیل بەكۆكردنەوەی 24 خاڵ و بە هەشت بردنەوە، پێشەنگی ڕیزبەندیی هەڵبژاردەكانی ئەمریكای لاتینی گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاشفۆرد به‌ تۆمارکردنی هاتریک ناوی له‌ مێژووی چامپیۆنزلیگ نوسرایه‌وه‌

هێرشبه‌ری به‌هره‌داری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، مارکۆس ڕاشفۆرد به‌رانبه‌ر یانه‌ی لایپزیگی ئه‌ڵمانی ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌شکرد و توانی هاتریک تۆماربکات…
Total
0
Share