ڕاگەیاندنەكان بەم جۆرە باس لە دۆخی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەكەن
– یانەی ڕیاڵ مەدرید لە كڕینی هالاند كشاونەتەوە، یاریزانەكە داواكاری زۆرە و ئیدارەی ڕیاڵیش نایەوێت بكەوێتە ژێر باری داواكارییەكانییەوە.
– كەریم بنزیمە و لۆكا مۆدریچ دوو پارچەی بنەڕەتی وەرزی نوێی ڕیاڵ مەدرید دەبن و تیپەكە لە چواردەوری ئەواندا دروستدەكرێتەوە.
– لە ناو ئیدارەی ڕیاڵ مەدرید دڵنیایی هەیە لەوەی كە ئەوان دەتوانن مباپی ڕازی بكەن بەرەو ئیسپانیا هەنگاو بنێت.
ئیدارەی ڕیاڵ پێیوایە مباپی دوای دڵی دەكەوێت و لەكۆتایدا خەونەكەی پێش پارە دەخات.
– ڤالڤێردی و میلیتاو و ڤینیسیۆس، سێ یاریزانی گرنگی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەبن لە وەرزی داهاتوودا چاكسازی لە گرێبەستەكانیشیان دەكرێن.