بەرشلۆنە بەدوای (60) ملیۆندا دەگەڕێت

یانەی بەرشلۆنە پێویستی بە بڕی (60) ملیۆن یورۆیە بۆ ناونووسکردنی یاریزانە نوێیەکان، یاخود ئەوانەی کێشە لە ناونووسکردنیاندا هەیە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێزگەی “پارتیدازۆ دی کۆپێ”ی ئیسپانی، بەرشلۆنە سەرکەوتوو بووە لە گواستنەوەی یاریزاناندا، بەڵام لە پڕکردنەوەی کەلێنە داراییەکاندا سەرکەوتوو نەبووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، تاوەکو ڕێکەوتی 31ی ئاب کە دوایین ڕۆژی مانگی ئابە، دەبێت یانەی بەرشلۆنە بڕی 60 ملیۆن داهات بۆ بودجەی یانەکە بگەڕینێتەوە، ئەویش لە ڕێگەی فرۆشتنی یەکێک لە فرانک کیسێ یان ئانسو فاتی، چونکە هێشتا قەرزێکی کەڵەکەبووی بەرزکردنەوەکانی وەرزی ڕابردوویان لەسەر ماوە.

دوای ئەو هەنگاوە دەتوانن ناوەکانی ئاراوخۆ، ئەلۆنسۆ، ڕۆبێرتۆ، گوندۆگان و مارتینێز لە لیستی یاریزانان بۆ وەرزی 2023/2024 ناونووس بکەن.

بابەتی پێشتر

کاکەڕەش سدیق: پارتی بڕوای بە پرسی نەتەوایەتی نییە

بابەتی دواتر

بەریتانیا بڕیاریدا لەمەودوا هەر پەنابەرێک بە بەلەمی نایاسایی بچێتە وڵاتەکە دیپۆرت دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share