ئەمریكا ناوی وەرگیراوانی ڤیزای یانسیب ئاشكرادەكات

ناوی وەرگیراوانی ڤیزای یانسیب یاخود پرۆگرامی گرین كارد لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە ئاشكراكرا.

كونسوڵخانەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە هەولێر بڵاویكردەوە، ئەوانەی داواکاریان پێشکەشکردبوو بۆ پڕۆگرامی ڤیزای ھەمەجۆر ناسراو بە ڤیزای یانسیب یاخود پڕۆگرامی گرین_کارد بۆ ساڵی 2023 ئێستا دەتوانن بەدوای ئەنجامی داواکاریەکەیان بگەڕێن.

بۆ گەڕان بەدوای ناوەكەتدا كلیك لێرە بكە.

كونسوڵخانەكە چەند زانیاری و ڕێنماییەكیشی لەوبارەیەوە بڵاوكردووەتەوە، لەوانە:

1. ئاگادار بە وێبسایتە ساختەکان هەڵتنەخەڵەتێنن، تەنها Electronic Diversity Visa Program (state.gov)<https://dvprogram.state.gov/> وێبسایتی تایبەتە بەم پڕۆگرامە.

2. بۆ ئەوەی بتوانیت چێکی ناوەکەت بکەیت لەسەر وێبسایتەکە دەبێت ئەو ژمارە تایبەتەت پێبێت کە دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بۆت هاتووە.

3. کلیک کردن لەسەر (Check Status) کە لەسەر وێبسایتەکە هەیە Electronic Diversity Visa Program (state.gov)<https://dvprogram.state.gov/>، تەنها ڕێگەیە بۆ ئەوەی بزانیت هەڵبژێدراویت بۆ پڕۆگرامەکە یاخود نا. واتە بە هیچ شێوەیەک بە ئیمەیڵ یاخود بە تەلەفۆن و تێکست ئاگادار ناکرێیتەوە لە ئەنجامەکە.

4. ئەگەر ژمارە تایبەتەکەت لێ وونبووە، دەتوانیت بچێتە سەر وێبسایتەکە Electronic Diversity Visa Program (state.gov)<https://dvprogram.state.gov/> و وەدەستی بخەیتەوە بە کلیکردن لەسەر (Forgot Confirmation Number) و دووبارە داخڵکردنەوەی ئەوەی داوات لێدەکرێت لەسەر وێبسایتەکە.

5. تکایە لە بیرت بێت کاتێک ناوت دەردەچێت، ئەوە گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزاکە ناکات. کاتێک ناوت دەردەچێت، واتە دەتوانیت داواکاری بۆ ڤیزاکە پێشکەشبکەیت. (ڤیزای هەمەجۆر، ڤیزای کۆچ).

6. ئەگەر ناوەکەت دەرچوو، ئەوا خۆت بە دەستی پارەی ڤیزاکە دەدەیت، ئەویش یا لە سەفارەت یا لە کونسوڵخانە دەبێت بەپێی ڕێنماییەکان. واتە بە هیچ شێوەیەك پارە بۆ کەس مەنێرە.

بابەتی پێشتر

چەند هەواڵێكی تایبەت بە ڕیاڵ مەدرید

بابەتی دواتر

محەمەد حاجی مەحمود داوادەكات هەرێم نەوتەكەی ڕادەست نەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share