(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید نه‌یتوانی ژێرئاوگه‌ڕه‌که‌ی لا سیرامیکا نغرۆ بکات

ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر ڤیاڕیاڵ دوو خاڵی گرنگی له‌ده‌ستدا

ئه‌مشه‌و، شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی نێوان یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ ئه‌نجامدرا و یه‌کسانبوون باڵی به‌سه‌ر ئه‌نجامه‌که‌دا کێشا.

له‌ تایمی یه‌که‌مدا و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکی یاری، زینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ به‌ پێکهاته‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک یه‌ده‌گه‌وه‌ له‌ هه‌ردوو ڕووی هونه‌ری و تاکتیکییه‌وه‌ باڵاده‌ستی نیشاندا و کۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی یاریگای کرد.

گووشاری به‌رده‌وامی ڕیاڵ مه‌درید گۆڵێکی له‌ خوله‌کی دوو لێکه‌وته‌وه‌، گۆڵه‌که‌ش به‌ لێدانی سه‌ر له‌لایه‌ن ماریانۆ دیاز‌ تۆمارکرا، له‌ کاردانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڵه‌دا ژێرئاوگه‌ڕه‌کانی لا سیرامیکا گوشاری به‌رده‌وامیان خسته‌ سه‌ر گۆڵی تیبۆ کۆرتوا، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ یه‌کسانکردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ و ئه‌و تایمه‌ به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام کۆتاییهات.

له‌ تایمی دووه‌مدا یانه‌ی خانه‌ خوێ “ڤیاڕیاڵ” هاوسه‌نگی به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌ و توانیان کۆنتڕۆڵی ناوه‌ندی یاریگا بکه‌ن، له‌ خوله‌کی 75 به‌ لێدانی سزا جێراردۆ مۆرینۆ گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ی تۆمارکرد.

له‌ کۆتا ساته‌کانیشدا هه‌ردوو یانه‌ هه‌وڵیاندا ئه‌نجامه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌کلاییبکه‌نه‌وه‌، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون له‌ هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵ و یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی گۆڵێک یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌که‌ی ئه‌مشه‌و، یانه‌ی شاهانه‌‌ ژماره‌ی خاڵه‌کانی بۆ 17 به‌رزکرده‌وه‌ و له‌ پله‌ی چواره‌مدا به‌رده‌وامبوو‌، له‌به‌رانبه‌ردا یانه‌ی ڤیاڕیاڵ به‌ 19 خاڵه‌وه‌ له‌ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌کانی لالیگا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا.. کۆنفرانسێک لەسەر دۆخی ئابوری هەرێم بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

هیومان ڕایتس وۆچ داوای ئازادكردنی دەمیرتاش دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share