(ڤیدیۆ) یوڤێ لە ئاتالانتای بردەوە و چووە پلەی دووەم

یانەی یوڤانتۆس سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر ئاتالانتا تۆمارکرد و پلەی دووەمی ڕیزبەندیی خولی ئیتاڵیای گرتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەچێوەی یارییەکانی هەفتەی (34)ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس لە یاریگای “جیویس” ڕووبەڕوی ئاتالانتا بێرگامۆ بووەوە، یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “لاڤیکیا سنیۆرا” لە خولەکەکانی 56، 90 لەلایەن ساموێل ئیلینگ جونیۆر و دوشان ڤلاهۆڤیچەوە تۆمارکران.

بەو بردنەوەیە، یوڤانتۆس ژمارەی خاڵەکانی بۆ (66 خاڵ) بەرزکردەوە و بە جیاوازی دوو خاڵ پێش لازیۆی ڕکابەری کەوت و سەرکەوت بۆ پلەی دووەمی ڕیزبەندیی “کالچیۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ تۆمارکرد

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، گه‌ڕی دووه‌می خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2022/2023 به‌رده‌وامی هه‌بوو، میلان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر دینامۆ…
Total
0
Share