یونایتد (12) یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە گواستنەوەی جادۆن سانچۆ نزیکبووەتەوە، لە بەرامبەردا (12) یاریزانیان خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی ئاشکرایکردووە، لە دواین کۆبوونەوەی بەرپرسانی یانەی مانچستەر یونایتد بڕیاردراوە دووبارە خوێندنەوە بۆ ئاستی یاریزانانی پێکهاتەی ئولی گۆنار سۆڵشایەر بکرێت، هەروەها بڕیاریشدراوە چەند یاریزانێک بخرێتە لیستی فرۆشتنەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەی جادۆن سانچۆ نزیکە لە جێبەجێکردنەوە، ئەم بۆندەش گۆڕانکاریی دارایی و وەرزشی دروستدەکات، هەروەها ئیدارەی یانە ناچاردەکات دووبارە پێکهاتەکەیان بونیادبنێنەوە.

ئەو یاریزانانەی ناویان لە لیستی فرۆشتندا هاتووە بریتین لە: دۆنی ڤان دی بێک، ئانتۆنی مارتیال، جیسی لینگارد، دیۆگۆ دالوت، ئەندریا پێرێرا، نیمانیا ماتیچ، پۆل پۆگبا، جەیمس گارنەر، ئاماد دیالو، شۆلا شۆریتار، ئانتۆنی ئیلانگا، هانیبال میجبری، لەنێو ناوەکانیشدا حەوت یاریزان لە پێکهاتەی یەکەم یاریدەکەن و ناوەکانی دیکە لە نێوان پێکهاتەی لاوان و پێکهاتە سەرەکییەکاندا بەردەوام جێگۆڕکێیان پێدەکرێت.

بابەتی پێشتر

پاریس گرنگی بە پیانیچ دەدات و بەرشلۆنە چاوی لە یاریزانێکی ترە

بابەتی دواتر

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید بڕیاریاندا: ئەم 10 یاریزانە بفرۆشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share