ئەمریکا.. کۆنفرانسێک لەسەر دۆخی ئابوری هەرێم بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە واشنتن کۆنفرانسێک سەبارەت بە ئابوری هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەشداری تێدا بکات.

بەپێی زانیارییەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە واشنتن کۆنفرانسەکە ڕۆژانی 23 و 24 ی تشرینی دووەم بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەدەچێت.

بڕیارە لە کۆنفرانسەکەدا پرسی ئابوری هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا تاوتوێ بکرێت و حکومەتی هەرێم و ژورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمریکا سەرنجی خۆیان بخەنەڕوو.

لە کۆنفرانسەکەدا بڕیارە ئەو کۆمپانیا ئەمریکییانەی کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن، بەشداری بکەن و ئەوانیش لەسەر ئابوری هەرێم تێڕوانینیان هەبێت.

هەر لەو کۆنفرانسەدا گفتوگۆی چۆنییەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک، ئاییندەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق لە بواری وزە دەکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: سەرۆك مام جەلال هەمیشە چەتری كۆكردنەوەی ناكۆكەكان و هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیان بوو

لە ساڵڕۆژی كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و جەختدەكەنەوە، “سەرۆك…
Total
0
Share