شارەزایانی ئیتاڵیا بۆ ئینتەر: بەرامبەر سیتی یەک ڕێگە هەیە

شارەزایانی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئامۆژگاریی سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری ئینتەر میلان دەکەن، لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بە شێوازی بەرگریکردن ڕووبەڕووی مانچستەر سیتی ببێتەوە.

فابیۆ کاپێلۆ، ڕاهێنەری ئەفسانەیی دەڵێت، “سیتی بەهێزە، توندە، ناوازەیە، هیچ خاڵێکی لاوازیان نییە.”

لە بەرامبەردا ئەلیساندرۆ کۆستاکۆرتا، ئەستێرەی دێرینی میلان دەڵێت، “سیتی تەنها یەک خاڵی لاوازی هەیە، ئەویش هێرشی هەڵگەڕاوەیە و دەکرێت بەو پلانە گورزی توندیان لێبدرێت، من زۆرم یاریی کۆتایی کردووە و دەزانم ئینتەر دەتوانێت بەو جۆرە براوەبێت.”

هەروەها جۆرجیۆ کیلینیی ئەستێرەی دێرینی یوڤانتۆس دەڵێت، “ئەگەر وەکو تایمی یەکەمی یارییەکەی ڕیاڵ یاری بکەن، ئینتەر هیچ چانسێکی نابێت، بەو ئاستەوە هیچ یانەیەک چانسی بردنەوەی نییە، بەڵام هیوادارم لە یاریی کۆتاییدا لە رووی دەروونییەوە پەشۆکاوبن، پێموابێت هیچ بەهانەیەکیان نییە تاوەکو لە کۆتاییدا بە ئینتەر بدۆڕيێن، ئینتەر تەنها دەتوانێت بە هێرشی هەڵگەڕاوە یاریبکات بەو مەرجەی متمانەی بە خۆی هەبێت.”

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی لەبارەی هەڵمەتی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان روونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بە فاتی-یەوە دەچێتە نێو هاوکێشەی فڕفڕۆکەکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share