بەهۆی “درۆكردنەوە” عێراقییەك لە ئەمریكا 48 مانگ زیندانی دەكرێت

عێراقییەك كە لە چاوپێكەوتنی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیدا درۆیكردووە، لە ئەمریكا 48 مانگ زیندانی دەكرێت.

جاسب حافز هاوڵاتییەكی عێراقیی تەمەن 36 ساڵانە و لە ئەمریكا داوای مافی مانەوەی هەمیشەیی كردووە، بەڵام لە وتەكانیدا زانیاریی ناڕاستی داوە بە كاربەدەستانی كۆچبەرانی ئەمریكا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی داواكاری گشتیی سەر بە وەزارەتی دادی ئەمریكا، بڕیاری زیندانیكردن بۆ ماوەی 48 مانگ بەسەر جاسب-دا سەپێندراوە.

لەبارەی وردەكاریی هۆكاری بڕیارەكەوە، ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، كاتێك پرسیاری ئەوە لە جاسب كراوە داخۆ پێشتر ئەندامی هیچ گروپێكی چەكدار بووە و ئایا گەشتی بۆ دەرەوەی عێراق كردووە؟، لە وەڵامدا ناوبراو بە درۆوە ڕەتیكردووەتەوە ئەندامی هیچ گروپێكی چەكدار بووبێت، جەتیشیكردووەتەوە كە جگە لە توركیا، سەردانی هیچ وڵاتێكی تری نەكردووە، بەڵام دواتر سەلمێندراوە جاسب لە تەمەنی 26 ساڵیدا ئەندامی گروپی عەسائیبی ئەهلی حەق بووە و سەردانی ئێران، ئوردن و سوریای كردووە و دانی بەو ڕاستییانەدا ناوە.

بابەتی پێشتر

مەسك: بەكارهێنانی تویتەر بۆ دامەزراوە بازرگانی و حكومییەكان بێبەرامبەر نابێت

بابەتی دواتر

ڕانیک هۆکاری لاوازبوونی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share