ڕانیک هۆکاری لاوازبوونی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

ڕاڵف ڕانیک، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد، بەبێ ئەوەی هەست بە درکاندنی زانیارییەکان بکات، دەریدەخات کێ لەپشت لاوازبوونی پێکهاتەی مانچستەر یونایتدەوەیە.

ڕانیک لە نوێترین چاوپێکەوتندا دەڵێت، “کاتێک داوای یاریزانم دەکرد، بە نەخێر وەڵامیان دەدامەوە لەو کاتەدا، پێیان دەوتم، کە یاریزانێک لە بازاڕی گواستنەوەکاندا بەدی ناکرێت لە توانایدا بێت یاریدەی یانەکەمان بدات، بەڵام چەند یاریزانێک هەبوون، دیاز ئێستا لە لیڤەرپوڵە، ئەلڤارێز ئەم هاوینە دەچێتە سیتی، ڤلاهۆڤیچ، کە ئەو کاتە بۆ فیۆرنتینا یاری دەکرد.”.

هەروەها دەڵێت، “لەگەڵ ئیدارەی یانە قسەم کرد، وتم دەبێت بە لایەنی کەمەوە لێکدانەوەیەک بۆ دۆخەکە بکەین و هەوڵ بدەین، بەڵام وەڵامیان بە بەردەوامی (نەخێر) بوو، نەمانتوانی لەو بارەیەوە گفتوگۆ بکەین.”

لەم وەرزەدا مانچستەر یونایتد ئاستی ئاسایی خۆی پێشکەش نەکردووە، بە 58 خاڵەوە لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی یانەکانی خولی نایابی ئینگلتەرادایە.

بابەتی پێشتر

بەهۆی "درۆكردنەوە" عێراقییەك لە ئەمریكا 48 مانگ زیندانی دەكرێت

بابەتی دواتر

بەرشلۆنە بەستراوەتەوە بە دوو یاریزانی گەورەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share