لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە خوێندنگەیەک لە چین 13 کەس گیانیان لەدەستدا

بەشەناوخۆیی خوێندگەیەک لەناوچەی ڤانگچینگی ناوەڕاستی چین ئاگری تێداکەوتەوە و بەهۆیەوە 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی چینی بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشەناوخۆیی خوێندنگەیەک لە ناوچەی فانگچێنگ لە ویلایەتی هێنان لە ناوەڕاستی چین، 13 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسەکە بڵاویکردەوە، دەزگای ئاگرکوژێنەوەی ناوچەکە دوێنێ ئاگادارکراوەتەوە، سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە لە بەشەناوخۆیی خوێندنگەی ینگکای لە گوندی یانشانبۆ”.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دەسەڵاتدارانی خۆجێی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە بۆ دیاریکردنی هۆکاری ئاگرەکە.

 

بابەتی پێشتر

دوو كەشتیی جەنگیی بەریتانی پێكیاندادا

بابەتی دواتر

ئەو خۆراكانەی هاریكاریی ژنان دەكەن بۆ بە تەندروست مانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share