ئیتاڵیا دەستی بەسەر یەختی شەهرەزاد-دا گرت

نرخەكەی دەگاتە نزیكەی 700 ملیۆن دۆلار

دەسەڵاتدارێتیی ئیتاڵیا ڕایگەیاند، دەستی بەسەر یەختێكی گەورەدا گرتووە كە نرخەكەی دەگاتە 700 ملیۆن دۆلار و بە “شەهرەزاد” ناسراوە.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست، نادیارییەك هەیە لەبارەی خاوەنی سەرەكیی یەختەكە، لەكاتێكدا هەندێك لە ڕاپۆرتەكان خاوەندارێتییەكەی بۆ ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی ڕوسیا دەگەڕێننەوە.

دەسەڵاتداران یەختەكەیان دەستبەسەرداگرت و جێهێشتنی بەندەری “توسكان مارینا دی كارارا”یان لێ قەدەغەكرد، لێكۆڵەرانی ئیتاڵی لە هەوڵدان بۆ ئاشكراكردنی خاوەنەكەی كە لە كاتەكانی بەر لە شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیاوە چاككردنەوەی تیادەكرێت و بەمدواییە جارێكی دیكە بۆ گەشتكردن ئامادەكرایەوە، وەك ئەوەی لە ڕاپۆرتێكی پێشووی ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزدا هاتووە.

بەر لە ڕێوشوێنەكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیتاڵیاوە ڕێگەپێدراوبوو یەختەكە بڕوات و گەشتە دەریاییەكانی دەستپێبكاتەوە.

سەرەڕای نادیاریی خاوەندارێتیی یەختەكە، وەزارەتی دارایی ئیتاڵیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد كە خاوەنەكەی “پەیوەندیی دیاری” لەگەڵ ڕوسەكان هەیە، ئەوانەی ڕووبەڕووی سزای یەكێتیی ئەوروپا بوونەتەوە.

دەسەڵاتدارانی ئیتاڵی داواشیان لە یەكێتیی ئەوروپا كرد خاوەنی یەختی شەهرەزاد بخاتە لیستی سزاكانەوە، سەرەڕای دیارینەكردنی ناوەكەی، لەكاتێكدا وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دارایی ئیتاڵیا ئەو كارەی بە “هەنگاوێكی كاتی” ناوبرد.

بەپێی ڕۆژنامەی لاستامبا-ی ئیتاڵی خاوەنی بەلەمەكە ئەدوارد خۆدیناتۆڤ بەرپرسی پێشووی كەرتی نەوتە لە ڕوسیا.

لێكۆڵەرانی پەیوەندیدار بە ئەلێكسی ناڤالنی بەرهەڵسكاری بەندكراو دەڵێن، خاوەنی یەختەكە خودی پوتین-ە، بۆ ئەوەش ناوی تیمی ئەو كەسانەی لەسەری كاردەكەن بڵاوكردەوە كە لەنێویاندا كەسانی سەر بە ئاژانسی ڕوسی بەرپرس لە پاراستنی خودی پوتین هەن.

بەپێی واشنتن پۆست پارێزگاریكردن لە بنەڕەت و زانیارییەكانی توێژی دەسەڵاتدار و ملیاردێرەكان لە ڕوسیا بەشێوەیەكی زۆر نهێنی بەڕێوەدەچێت، لەسەر كاغەز لەڕێی كۆمپانیا دەرەكییە وەهمییەكانەوە كۆنتڕۆڵدەكرێت، ئەمەش كاری ئاشكراكردنی خاوەنی ڕاستەقینەی خانوو و یەختە گرانبەهاكانی ئەستەم كردووە.

بابەتی پێشتر

دوای چین شەپۆلێکی بەهێزی کۆرۆنا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات.. هۆشداری لە 100 ملیۆن تووشبوو دەدەرێت

بابەتی دواتر

دوای 70 ڕۆژ لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا ئەنجومەنی ئاسایش یەکەم هەڵوێستی ڕاگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیاتر لە 70 كۆچبەر بێسەروشوێن بوون

رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی دەڵێت، لە لیبیا 73 كۆچبەر لە خانەی بێسەروشوێنبوواندا تۆماركراون و پێدەچێت گیانیان لەدەستدابێت. رێكخراوەكە روونیكردەوە،…
Total
0
Share