دوای چین شەپۆلێکی بەهێزی کۆرۆنا هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات.. هۆشداری لە 100 ملیۆن تووشبوو دەدەرێت

ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدەدات لە شەپۆلێکی گەورە و بەربڵاوی نوێی کۆرۆنا بەهۆی گۆڕاوە نوێیەکانەوە، شەپۆلەکە لە پایز و زستانی داهاتوودا ئەمریکا دەگرێتەوە و پێشبینیی تووشبوونی زیاتر لە 100 ملیۆن ئەمریکی دەکرێت.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای تەندروستیی ئەمریکا پێشبینیی ئەو شەپۆلە بەهێزەی کۆرۆنا دەکەن لە وڵاتەکەیان لەکاتێکدا ژمارەی گیانلەدەستدان بەوهۆیەوە نزیکە لەوەی ملیۆنێک کەس تێپەڕێنێت لە ئەمریکا.

بەرپرسانی ئەمریکی پێشنیازی فراوانکردنی هەڵمەتەکانی کوتان و ژەمە زیادەکانی ڤاکسینیان بۆ ئەو کەسانەی مەترسیی زیاتریان لەسەرە کردووە، هەروەها پێشنیازی تەرخانکردنی ملیاران دۆلار دەکەن بۆ کڕینی ڤاکسین، چارسەرەکان و ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان لەوبارەیەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، پێشبینییەکان بە ئاراستەی بڵاوبوونەوەی زیاتری گۆڕاوی ئۆمیکرۆنن لەکاتێکدا بەهۆی هۆکارە جۆراوجۆرەکانەوە دەکرێت زنجیرە و گۆڕاوی نوێی دیکەی لێوە سەرهەڵبدات.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، پێشبینیی بەرپرسانی تەندروستیی ئەمریکا بەوجۆرەیە کە بەهۆی کەمبوونەوەی بەرگریی دروستبوو لە ڤاکسینەکان و کەمبوونەوەی ڕێکارەکان دەرکەوتنی گۆڕاوی نوێ لە پاییز و زستانی داهاتوودا شەپۆلێکی توند ڕوو لە ئەمریکا دەکات.

جەستن لیسلەر پسپۆڕی نەخۆشییە گواستراوەکان لە زانکۆی نۆرس کارۆلین دەڵێت، “سەختە پێشبینیی ورد لەبارەی داهاتووی کۆڤیدەوە بکەین، بەڵام پێمانوایە قۆناغێکی سەختتر و توندتر لە پێشوو چاوەڕێمان دەکات”.

ئەمە لەکاتێکدایە ئێستا لە وڵاتی چین بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە لوتکەدایە، بەجۆرێک ڕۆژانە سەروو 25 هەزار تووشبوو تۆماردەکرێت کە ئەمە بەرزترین ژمارەی تووشبوونە لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە تۆمارکرابێت لەو وڵاتە.

بابەتی پێشتر

لە عێراق تا ئێستا هەشت كه‌س به‌ تای خوێنبه‌ربوون گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

بابەتی دواتر

ئیتاڵیا دەستی بەسەر یەختی شەهرەزاد-دا گرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share