دوای 70 ڕۆژ لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا ئەنجومەنی ئاسایش یەکەم هەڵوێستی ڕاگەیاند

ئەنجومەنی ئاسایشی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دوای 10 هەفتە لە شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا یەکەم هەڵوێستی ئەنجومەنەکەی ڕاگەیاند و بڵاویکردەوە، “هەست بە نیگەرانییەکی قوڵ دەکەین سەبارەت بە پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە ئۆکرانیا” هەروەها پاڵپشتیی ئەنجومەنەکەی بۆ سەرجەم هەوڵەکانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دووپاتکردەوە بۆ هەر چارەسەرێکی ئەو قەیرانە.

ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش لەلایەن سەرجەم ئەندامانەوە پەسەندکراوە، دەقەکەی لەلایەن نوێنەری مەکسیک و نەرویجەوە ئامادەکراوە و بڵاوکراوەتەوە.

ڕاگەیەندراوەکە دەڵێ، “ئەنجومەنی ئاسایش بەقوڵی نیگەرانە سەبارەت بە پاراستنی ئاشتی و ئاسایش لە ئۆکرانیا” ڕوونیشیکردووەتەوە، سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە پاڵپشتیی لە چارەسەری ئاشتییانە بۆهەر ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی دەکەن.

لە لایەکی دیکەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش پێشوازیی لە پاڵپشتیی ئەنجومەنی ئاسایش کرد سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە و ڕایگەیاند، “درێغی لە هەوڵەکانمان ناکەین بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو کەسانەی لە ئۆکرانیان و کەمکردنەوەی نەهامەتییەکان بەگرتنەبەری ڕێگای ئاشتییانە”.

لە هەفتەی ڕابردوودا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هەریەکە لە فلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیای لە مۆسکۆ و ڤۆلۆدێمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیای لە کیێڤ بینی.

 

بابەتی پێشتر

ئیتاڵیا دەستی بەسەر یەختی شەهرەزاد-دا گرت

بابەتی دواتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 75 دۆلار…
زیاتر ببینە

ترەمپ بۆ یەکەمجار دانی بە شکستدانا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، جۆبایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێرێت ئەوا ئەوانیش دەستبەرداری دەسەڵات دەبن.…
Total
0
Share