وەزیری بارزگانیی عێراق: كێشەی بەشە ئاردی هاوڵاتییانی هەرێم چارەسەر دەكرێت

وە‌زیری بازرگانیی عێراق ڕایدەگەیەنێت ” ئە‌مڕۆ حەوت بارهە‌ڵگر گەنم ڕە‌وانە‌ی هە‌رێمی كوردستان كراون بۆ چارە‌سە‌ری بە‌شە‌ ئاردی مانگانەی هاوڵاتییان.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “دكتۆر عەلا جەبووری، وە‌زیری بازرگانیی عێراق، ‌پێی ڕاگەیاندم ئە‌مڕۆ پێنجشەممە حەوت بارهە‌ڵگر گە‌نم ڕە‌وانە‌‌ی هە‌رێمی كوردستان كراون كە لە ‌قە‌زای چە‌مچە‌ماڵ دادە‌گیرێن”.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، “وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاندووە 40 بارهە‌ڵگری دیكە‌ی گە‌نم بە ڕێگاوە‌ن و ڕە‌وانە‌ی ئاشە‌كانی هەرێمی كوردستان دەكرێن”.

ئاشكرایكرد، وە‌زیری بازرگانی دڵنیایدا لە‌ ماوە‌ی چە‌ند ڕۆژی داهاتوودا كێشە‌ی بەشە ئاردی مانگانەی هاوڵاتییانی هە‌رێمی كوردستان چارە‌سە‌ردە‌بێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: ئەمساڵ ڕێژەی هاوردەکردنی ئاژەڵ نزیکبووەتە لە سفر

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی، بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە سوریا زۆر کەمبووەتەوە. جەمال حسێن،…
Total
0
Share