نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی كریسمس لە كریستیانەكان دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی كریسمس لە كریستیانەكان دەكات و دەشڵێت، “هەموومان تەبا و پێكەوە ئاڵنگاری و قەیرانەكان تێدەپەڕێنین لەپێناو داهاتوویەكی باشتر بۆ نەوەكانمان”.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی كریسمس بڵاوكردەوە، پیرۆزبایی كریسمس لە تەواوی كریستیانان لە كوردستان، عێراق و جیهان بەگشتی پیرۆز دەكات و دەشڵێت، “هیوای جەژن و پشوویەكی ئارام و كاتێكی خۆشیان بۆ دەخوازم.”

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە،”لەم یادەدا جەخت لە كەلتوور و بەها باڵاكانی گەلی كوردستان لە پێكەوەژیان و لێبوردەیی و یەكترقبووڵكردن دەكەینەوە و هاوڵاتیانی كریستیان و هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكان دڵنیادەكەینەوە كە كوردستان وەك هەمیشە وڵاتی هەموومان پێكەوە دەبێت.”

سەرۆكی هەرێم دەشڵێت، “گەلی كوردستان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە “پێكەوە قوربانییان داوە، خەباتیان كردووە و رەنجیان كێشاوە بۆ ئەوەی بە ئازادی‌ بژین. هەموومان تەبا و پێكەوە ئاڵنگاری و قەیرانەكان تێدەپەڕێنین و‌ لەپێناو داهاتوویەكی باشتر بۆ نەوەكانمان، خزمەت بە گەل و وڵات دەكەین.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن سەردانی ئەڵمانیا دەكات

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن…
Total
0
Share