موچەی دوو وەزارەتی دیكە دابەشدەكرێت

موشەی دوو وەزارەت دابەشدەكرێت

دابەشكردنی موچەی مانگی حوزەیران بەردەوامە و بڕیارە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممە موچەی دوو وەزارەت دابەشبكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویكردەوە، له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌هه‌مان میكانیزمی مانگی پێشوو ڕۆژی یەکشەممه‌ ڕێکەوتی 2021/6/27 موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و لیواکان دابه‌شده‌كرێت.

ئاشكراشیكردووە، ڕۆژی دووشەممەش ڕێکەوتی 2021/6/28 موچەی هێزەکانی 70 و 80 و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەکرێت.

ڕۆژی هەینی دەست بە دابەشكردنی موچەی ئەم مانگە كرا و لە دوێنێ و ئەمڕۆدا تەنها موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشكراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیارێکی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد دەرکرا

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا بڕیاردرا لیستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم لەگەڵ بەغداد ئاراستەی حکومەتی عێراق بکرێت.…
Total
0
Share