بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە کشتوکاڵی سلێمانی: ئەمساڵ ڕێژەی هاوردەکردنی ئاژەڵ نزیکبووەتە لە سفر

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی، بەهۆی بەرزی نرخەکەیەوە، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە سوریا زۆر کەمبووەتەوە.

جەمال حسێن، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئیستای ڕاگەیاند، ڕاستە بە گوێرەی فەرمانێکی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، هاوردەکردنی ئاژەڵ لە سوریاوە ڕاگیراوە، بەڵام ئێمە تا ئێستا هیچ بڕیارێکمان لەو بارەیەوە لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانەوە بۆ نەهاتووە، بەڵام لە بنەڕەتدا نرخی گۆشت لە سوریا بەرزبووەتەوە و هیچ ئاژەڵێک هاوردەی هەرێمی کوردستان ناکرێت و بازرگانان خواستیان لەسەری نییە.

ڕوونیشیکردەوە، هاوردەکردنی ئاژەڵ پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە و بە ڕۆژ و دوو ڕۆژ ئەنجامنادرێت، سەڕای ئەوەش ئەمساڵ هاوردەکردنی ئاژەڵ زۆر زۆر کەمبووەتەوە و دەتوانین بڵێین نزیکبووەتەوە لە سفر، ئەو ئاژەڵانەی لە هەرێمی کوردستانن، بەرهەمی ناوخۆن و کەمترینی لە دەرەوە هێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share