وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بڕیاری نوێی دەركرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێكی لەبارەی ئاوارەكانی قەزای شنگالەوە دەركرد و ئاماژە بەوە كراوە، بڕیارەكان بەهۆی ئەو دۆخە ناسەقامگیرییە كە لە سنووری قەزای شەنگال بەتایبەت ناوچەكانی سنونێ و خانەسوور و دووگرەوە هەیە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم كە تێیدا هاتووە، بەرێوەبەرایەتيی گشتیی پەروەردەی دهۆك و پەروەردەی شنگال ڕاسپێردراون كە ئەو خوێندكارانەی سەر بە خوێندنگەكانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمن ئێستا لەگەڵ خێزانەكانیان ڕوویان لە پارێزگای دهۆك كردووە و لە كامپەكان یاخود دەرەوەی كامپەكان نیشتەجێن دەتوانن لە خوێندنگەكانی ناو كامپەكان و ئەوانەی دەرەوەی كامپەكانیش لە نزیكترین خوێندنگە خۆیان تۆماربكەن و تاقیكردنەوەكانیان ئەنجامبدەن و پاشان نمرەكانیان لە ڕێگای بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆكەوە دەچێتەوە خوێندنگەكانی خۆیان.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو خوێندكارانەی بەهۆی دۆخی ئێستایان ئامادەسازنین بۆ تاقیكردنەوە دەسەڵاتی تەواو دەدەین بە بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆك لە كاتێكی دیكەی گونجاو تاقیكردنەوەیان بۆ ئەنجامبدەن بەجۆرێك هیچ خوێندكارێك مافیان نەفەوتێت بەهۆی بەجێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانەوە.

ئاماژە بەوە كراوە، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ گفتوگۆ كراوە سەبارەت بەو خوێندكارانەی ئێستا لەگەڵ خانەوادەكانیان ڕوویان لە پارێزگای دهۆك كردووە و سەر بە خوێندنگەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵن، هەموو ڕێكارێكی گونجاو دەگیرێنە بەر بۆ ئەوەی مافی ئەو خوێندكارانە پارێزراوبێت، وەزیری پەروەردەی عێراقی فیدڕاڵ بەڵێنیدا بەرێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی نەینەوا ڕادەسپێرن كە هاوشێوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هەنگاو بنێن و تیمێكی كاركردن دروستبكەن بۆ ئەو بابەتە و دڵنیاییدا كە هەموو ڕێكارێكی گونجاو دەگرنەبەر بۆ ئەوەی مافی ئەو خوێندكارانە نەفەوتێت.

بابەتی پێشتر

كەی شۆفێران دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانیان بگۆڕن؟ هاتوچۆی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

وەزیری بارزگانیی عێراق: كێشەی بەشە ئاردی هاوڵاتییانی هەرێم چارەسەر دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share