بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە: دابەشكردنی ئاوی ماڵان دەستیپێكردووەتەوە

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایدەگەیەنێت، “دوای وەستانی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان، ئەمڕۆ دەستیپێكردەوە”.

لە بارەی دابەشکردنی ئاوی ماڵانەوە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە ئەوەی خستووەتەڕوو، “دوای وەستانی دابەشكردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان لە 16ی شوباتی 2024 بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و بەردەوام، ئەمڕۆ دەستكراوەتەوە بە دابەشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ بەشێك لە گەڕەكەكان”.

ئەو بەڕیوەبەرایەتییە جەختلەوەش دەکاتەوە، “ئەو گەڕەك و ماڵانەی ئەمڕۆ ئاویان وەرنەگرتوە سبەینێ ئەوانیش ئاویان پێدەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: تا ناوەڕاستی مانگی 11 کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانیی کەمناکات

وتەبێژی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا 17-18 کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی بە هاوڵاتییان دەدرێت. سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی…
زیاتر ببینە

پارێزگای هەولێر لەڕێگەی ژمارە بانکییەکەوە کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی هەولێر کۆدەکاتەوە

بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمرۆی سەرۆکی حکومەت سەبارەت بە لافاوەکەی هەولێر کۆبوونەوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری…
Total
0
Share