بومەلەرزەیەك لە سلێمانی روویدا

بومەلەرزەیەك قەزای كەلاری سەر بە پارێزگای سلێمانی هەژاند.

دەستەی گشتیی كەشوهەوا و تۆماری بومەلەرزە بڵاویكردەوە، یەكەی بومەلەرزەی دەستەكەیان روودانی بومەلەرزەیەكی بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر لە كاتژمێر 01:49ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە قەزای كەلار تۆماركردووە.

بەپێی راگەیەندراوەكە بومەلەرزەكە لەلایەن هاوڵاتییانی ناوچەكەوە هەستیپێكراوە.

داواشی لە هاوڵاتییان كرد دووربكەونەوە لە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست و پابەندبن بە رێنوێنییەكانی تایبەت بە بومەلەرزە كە لەلایەن دەستەكەیانەوە بڵاوكراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم گەلپەسەند بێت و ڕای لایەنەکانی لەسەربێت

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی بەریتانیا ڕایگەیاند، یەکێتی لەگەڵ دەستورێکدایە بۆ هەرێم، کە ڕای…
Total
0
Share