توشبوون لە هەرێم كەمیكردووە.. مردن بە كۆرۆنا لە سێ هەزار حاڵەت نزیكدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 361 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراوە و گیان لەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 20 حاڵەت بووە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی دووەم ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 688 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 361 توشبووی نوێ تۆماركراوە.

توشبووان بەپێی شارەكان بەمجۆرەیە، (دهۆك 176، سلێمانی 75، هەولێر 66، گەرمیان 30، ڕاپەڕین 8 و هەڵەبجە 6).

هەر لەو ماوەیەدا 371 توشبووی نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە، وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە.

ڕوونیشیكردوەتەوە، 20 توشبووی نەخۆشییەكە گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بووە بە شەش حاڵەت.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە 92 هەزار و 938 حاڵەت، لەو ژمارەیە 57 هەزار و 517 كەسیان چاكبوونەتەوە و دوو هەزار و 977 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

بابەتی پێشتر

ئیسکۆ یان خزێرە؟ ئەنچلۆتی زانیاری ڕۆژنامە ئیتاڵی و ئیسپانیەکان ڕەتدەکاتەوە

بابەتی دواتر

ئیندیپێندت: ژنانی چالاكوان لە بەندینخانەكانی سعودییەدا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share