هۆشداری دەدرێت لە خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنا لە هاویندا

زانایانی بەریتانیا هۆشداری دەدەن لە خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دەڵێن، لەم هاوینەدا ئەگەری هەیە خێرایی بڵاوبوونەوەکەی زیاترببێت.

بەپێی داتاکانی دەزگای تەندروستیی بەریتانیا، رێژەی ئەو کەسانەی کە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان پۆزەتیڤە (تووشبوون)، لەمساڵدا بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەتەوە، کە ئێستا رێژەکەی %97 زیاترە لەو ئاستەی کە لە مانگی ئازاردا تۆمارکرابوو.

پسپۆڕانی تەندروستیی بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکەن، لەم شەپۆلە نوێیەدا، مەترسیی کەمتر لەسەر ژیانی هاوڵاتییان دروستدەبێت، بەوپێیەی لەو شەپۆلەی کە ساڵی 2020 سەرانسەری جیهانی گرتەوە، ژمارەیەکی زۆر تووشبوو هەبوون؛ ئەو تووشبووانەش لەئێستادا، لەڕووی بەرگریی جەستەییەوە ئامادەترن بەراورد بەوکاتە.

لە ماوەی رابردوودا، لە ئوسترالیا و بەشێکی وڵاتانی باشووری ئاسیا، ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو تەشەنەیسەند و تەندروستیی ئەو وڵاتانە داوایان لە هاوڵاتییانیان کرد، رێنماییە خۆپارێزییەکان جێبەجێبکەن.

رۆژی 1ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، د. هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “حاڵەتی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زۆرە و زۆرینەی ئەو کەسانەی ئێستا تووشی پەتا دەبن، لە راستیدا تووشی کۆرۆنا بوون”.

وتیشی، بەهۆی بوونی دەرمان و چارەسەری پێویست، لەئێستادا کۆرۆنا وەک پێشتر ئەو مەترسییەی نەماوە، بەڵام بۆ کەسانی بەتەمەن و پەککەوتە، وەک هەموو نەخۆشییەکانی دیکە، مەترسی دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەناڵێکی فەرەنسی فیلمێکی دۆکیومێنتاری بەناوی ‘کوردستان خەزێنەی میزۆپۆتامیا’ بڵاودەکاتەوە

کەناڵی ئارتی ئەڵمانی-فەرەنسی، فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەسەر شوێنەوارە دێرینەکانی کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە تا ئێستا 20%ی…
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
Total
0
Share