توێژینەوەیەک: بیرکردنەوە لەو یادەوەرییانەی تووڕەت دەکەن زیان بە دڵ دەگەیەنێت

توێژەرانی زانکۆی کۆڵۆمبیا مەترسییەکی گەورەیانەیان ئاشکراکردووە و دەڵێن، “ئەزموونکردنی بیرکردنەوە لەو یاداوەرییانەی مرۆڤ تووڕەدەکەن زیان بە دڵی دەگەیەنن و دەتوانن مەترسی دروست بکەن.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەوانەی دڵیان لاوازە، پێویستە خۆیان لە هەست و سۆزی بەهێز بەدوور بگرن، چونکە توڕەبوون بە ئەزموونێکی مەترسیدار دادەنرێت بۆ تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان.

توێژەران باسیان لەوەکردووە، کاتێک داوا لە بەشداربووان کرا کە ئەزموونێکی تووڕەیی بهێننەوە یادیان، کەمبوونەوەی توانای خوێنبەرەکان بۆ فراوانبوون بۆ ماوەی 40 خولەک تۆمارکرا، کە ئەمە بۆ یەکجار دەکرێت مەترسیدار نەبێت، بەڵام ئەگەر بە تێپەڕبوونی کات دووبارە ببێتەوە زیان بە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان دەگەیەنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵ: بە کوڵاندن و بەستنی گۆشت ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون تێیدا لەناودەچێت

وەزارەتی کشتوکاڵ بە هاوکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان رێوشوێنەکانی کۆنترۆڵکردنی توندتر کردووە بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون، بەپێی رێنماییەکانی…
Total
0
Share