ئاگاداربن ئەو حەبەی زۆربەتان بەكاریدەهێنن مەترسیدارە

وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، مەترسیداریی جۆرێك حەب ئاشكرادەكات كە زۆربەی مرۆڤەكان بەكاریدەهێنن و جگەر و گورچیلەكان تێكدەدات.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا، حەبی پاراسیتامۆڵ كە وەك ئازارشكێن بەكاردەهێنرێت و یەكێك لە دەرمانە زۆر بەربڵاوەكان لە جیهاندا، مەترسیدارە و زۆربەكارهێنانی دەبێتەهۆی تێكدانی جگەر و گورچیلەكان.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە دڵنیایی دەدات لەوەی بەكارهێنانی ئەو جۆرە حەبە بەشێوەیەكی تەندروست و بڕی كەم و ڕێگەپێدراو ئاساییە، بەڵام زیادەڕۆییكردن لە خواردنیدا تەندروستیی مرۆڤ و جەستەی دەخاتە مەترسییەوە.

لێكۆڵینەوەكەی وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا دەڵێت، بڕی گونجاوی پاراسیتامۆڵ بۆ بەكارهێنان بریتییە لە یەك تا دوو دەنك حەبی 500 ملیگرامی لە ڕۆژێكدا و لەوە زیاتر گونجاونییە و مەترسیدارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کردنەوەی دەرمانخانە و نۆرینگە سنوردارکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی سۆران رایدەگەیەنێت، كردنەوەی دەرمانخانە، نۆرینگە و سەنتەری پزیشکی، لەو ئیدارەیە سنورداردەکرێن. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share