كۆڵۆمبیا “مەترسیدارترین بازرگانی هۆشبەر” ڕادەستی ئەمریكا دەكات

دایرۆ ئەنتۆنیۆ ئۆسۆگا سەركردەی باندی “خێزانی كەنداو” (Clan del Golfo)

سەرۆكی كۆڵۆمبیا ڕادەستكردنی سەركردەی گەورەترین باندی هۆشبەری كۆڵۆمبی بە ویلایەتە یەكگرتووەكان ڕادەگەیەنێت.

ئیڤان دۆكی سەرۆكی كۆڵۆمبیا لە ڕاگەیەندراوێكدا كە لە تویتەر بڵاوكرایەوە ڕایگەیاند، دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم كە دایرۆ ئەنتۆنیۆ ئۆسۆگا ناسراو بە “ئەوتۆنیێل” ڕادەستكرا.

دۆكی ئەوەشی وت، ئۆسۆگا “تاوانبارێكە ناكرێت بەراورد بكرێت بەهەر كەسێكی دیكە جگە لە پابلۆ ئیسكۆبار” لە ئاماژەیەكدا بۆ سەركردەی گەورەترین باندی هۆشبەر لە جیهاندا لە هەشتا و نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو.

ئۆگۆسا-ی سەركردەی باندی “خێزانی كەنداو” (Clan del Golfo) لە تشرینی یەكەمی ڕابردوو دەستگیركرا، لە8ی نیسانی ڕابردوو سەرۆكی كۆڵۆمبیا بڕیارێكی لەبارەی ڕادەستكردنی بە ئەمریكا واژووكرد، بەهۆی تۆمەتباركردنیەوە بە دزەپێكردنی ماددەی هۆشبەر.

لە كۆتاییەكانی نیسان ئەنجومەنی دەوڵەت لە كۆڵۆمبیا بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی جێبەجێكردنی بڕیاری ڕادەستكردنەكە تا كۆتاییهاتنی ئەو داوا یاساییانەی لەلایەن قوربانییانی باندەكەیەوە بەرزكراونەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجومەنەكە پاشەكشەی لە بڕیارەكەی كرد.

گروپی “خێزانی كەنداو” كە ناوچەی ئەورابا-ی لە باكووری كۆڵۆمبیا كردبووە نشینگەی خۆی، بە گەورەترین و مەترسیدارترین باندی هۆشبەر لە كۆڵۆمبیا دادەنرێت، سەركردەكەی “داواكراوی ژمارە یەك” بوو لەلای دەسەڵاتدارانی كۆڵۆمبیا لەنێو سەرانی باندە هۆشبەرەكاندا.

س: تاس + RT

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید سیتی خستە ڕیزی پاریس و چێڵسی-یەوە و گەیشتە کۆتایی

بابەتی دواتر

نەتەوە یەکگرتووەکان: لەسەرەتای شەڕی ڕوسیاوە 5.6 ملیۆن کەس ئۆکرانیایان جێهێشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share