ئاگرەكەی باشووری ئیتاڵیا هەڕەشە لە ناوچەیەكی شوێنەواریی جیهانی دەكات

“بۆهەتایە شوێنەوارێك لەدەستدەدرێت كە بە پارە ناخەمڵێندرێت”

ماوەی هەفتەیەكە بەرزبوونەوەی پلەی گەرما ڕووی لە ئیتاڵیا كردووە، هاوكات لەگەڵ ئەو ئاگركەوتنەوەیەی باشووری وڵاتەكە و بەتایبەت ڤینیسیا و كالابریا-ی گرتووەتەوە، كە بووەتە مایەی هەڕەشە لەسەر ئەو ناوچە سروشتییانەی لە لیستی شوێنەوارە جیهانییەكانی یونسكۆدان.

وڵاتەكە لەئێستادا لە گەرمترین هەفتەی هاویندایە، بەجۆرێك پلەكانی گەرما گەیشتووەتە زیاتر لە 47 پلە لە ڤینیسیا.

ناوەندی كەشناسیی نیشتمانیی وڵاتەكە پێشبینیی كرد ژمارەی پێوانەیی پلەكانی گەرما لە ئیتاڵیا (48.5 پلە لە ساڵی 1999 لە ڤینیسیا)، ئەمڕۆ بشكێت و پلەكانی گەرما بۆ 49-50 پلە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ڤینیسیا و، 39-42 پلە لە كالابریا و بولیا بەرزببێتەوە.

لای خۆیەوە تیمی ئاگركوژێنەوە لە كالابریا و ڤینیسیا ڕایانگەیاند، لەماوەی 12 كاتژمێری ڕابردوودا ناچاربووە 300 جار دەستێوەردان بكات و لە بەرەبەیانەوە حەوت فڕۆكەی ئاگركوژێنەوە بەكارهێنراوە.

مادۆنی، كە ناوچەیەكی شاخاویی نزیك لە پالێرمۆ-ی پایتەختی ڤینیسیایە، چەند ڕۆژێكە گەمارۆدراوە بەهۆی ئەو ئاگرەكەی با و بەرزیی پلەی گەرما جۆشی دەدات و بووەتە هۆی لەناوبردنی بەروبووم و خانوو و بینای پیشەسازی.

لە كالابریا-ش بڵێسەی ئاگر هەڕەشە لە زنجیرە شاخی ئەسپرۆمۆنتی دەكات، كە بەرزییەكەی نزیكەی 2000 مەترە.

سەرۆكی لقی ئیتاڵیای ڕێكخراوی (دەبلیو دەبلیو ئێف)ی ژینگەیی ناحكومی داوای دەستێوەردانی خێرای كرد بە هۆكارە ئاسمانییەكانی دیكە، “ئەگەرنا دۆخەكە لەدەست دەردەچێت و بۆهەتایە شوێنەوارێك لەدەستدەدرێت كە بە پارە ناخەمڵێندرێت”.

س: مۆنت كارلۆ

بابەتی پێشتر

CIA: تاڵیبان دەتوانێت لە 90 ڕۆژدا كابوڵ كۆنترۆڵبكات

بابەتی دواتر

دیار نییە كەی باجی سەر بەنزین لادەبرێت.. ئەوەی دەگوزەرێت لە بەرژەوەندیی کار گروپە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share