وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سوریا کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ هەینی، وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا و ئەڵمانیا گەیشتنە دیمەشق و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی نوێی وڵاتەکە کۆببنەوە.

جان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و ئانالینا بێربوک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بە سەردانێک گەیشتنە دیمەشق، وابڕیارە ئەمڕۆ  لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەکانی سوریا و بەرپرسانی نوێی وڵاتەکە كۆببنەوە و تاوتوێی بارودۆخی ئێستای سوریا و پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان بكەن.

دوو وەزیرەکە وەک نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا کۆبوونەوەکانیان ئەنجامدەدەن و دەیانەوێت نەخشەرێگەیەکی نوێ بۆ داهاتووی سوریا باس بکەن کە خزمەت بە سوریا و خەڵکەکەی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد شەرع داواکارییەکی مەزڵوم عەبدی رەتدەکاتەوە

تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا بڵاویکردووەتەوە، سەرۆک کۆماری سووریا داواکارییەکی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی رەتکردووەتەوە. تەلەفیزیۆنی رەسمیی سووریا ئاماژەی…
Total
0
Share