پلەی گەرمی زیاتر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمرۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمیش نزمتردەبێتەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ هەینى ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی کەمێک نزمتر  دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە

لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممەوە باسی لەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و

پلەی گەرمی کەمێک نزمتر دەبێتەوە بە رێژەى (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر     :14  پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 11 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 13 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 12 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  13 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 1 پلەى سیلیزى

سۆران    : 11 پلەى سیلیزى

گەرمیان  :   16 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوە لەبارەی رووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ بڵاودەکەوە

خوێندکارانی زانکۆی سۆران ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی ڕووداوی کوشتنی دوو مامۆستای زانکۆ لەلایەن خوێندکارێکی زانکۆکەوە بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەو هەڵمەتی…
Total
0
Share