لە دۆخێکی ناجێگیردا هەڵبژاردنەکانی پاکستان دەستیانپێکرد

وێڕای ناجێگیری دۆخی سیاسیی و ئەمنی پاکستان بەیانی ئەمڕۆ دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری پاکستان بەڕووی هاوڵاتییانی وڵاتەکەدا کرانەوە.

لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانی نزیکەی 90 هەزار بنکەی دەنگدان بەڕووی هاوڵاتییاندا کرانەوە و چاوەڕوان دەکرێت 128 ملیۆن دەنگدەر روو لە بنکەکانی دەنگدان بکەن.

لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم هێڵەکانی پەیوەندیکردن بە شێوەیەکی کاتی راگیراون.

دەنگدەرانی پاکستان ئەمڕۆ 336 پەرلەمانتار بۆ پەرلەمانی ناوەندی هەڵدەبژێرن، چاوەڕێ دەکرێت نەواز شەریف سەرۆکی حزبی رابیتەی ئیسلامی پاکستان زۆرینەی دەنگی دەنگدەران بەدەستبهێنێت و حزبەکەی زۆرترین کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێت و خۆشی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە و بە نزیک لە 80 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

بابەتی دواتر

هێرشکرایەوە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هەواڵگری: تیك تۆك هەڕەشەی راستەقینەیە بۆسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا

بەڕێوەبەری هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تیك تۆك)ی چینی مایەی نیگەرانیی واشنتن-ە، پێشیوایە دەبێتە هەڕەشەی راستەقینە…
Total
0
Share