(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید سیتی خستە ڕیزی پاریس و چێڵسی-یەوە و گەیشتە کۆتایی

ئەمشەو چوارشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی ئەنجام درا، ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتنی بۆ یاریی کۆتایی یەکلایی کردەوە.

لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێزدا، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی مانچستەر سیتی ئینگلیزی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی هات.

گۆڵەکەی سیتیزنس لە خولەکی 72 لەلایەن ڕیاز مەحریزەوە تۆمار کرا، گۆڵەکانی لۆس بلانکۆس لە خولەکەکانی 90، 91، 95 لەلایەن ڕۆدریگۆ گوس و کەریم بنزیمەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی چوون و گەڕانەوە، ڕیاڵ مەدرید (6-5) سەرکەوتنی بەرامبەر سیتی گواردیۆلا تۆمار کرد و گەیشتە یاریی کۆتایی خولەکە و ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە، کە ئەوەش دووەم جارە لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی یاریی کۆتایی ئەنجام دەدەن.

بابەتی پێشتر

تیشێرتێكی مارادۆنا بە 9.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

بابەتی دواتر

كۆڵۆمبیا "مەترسیدارترین بازرگانی هۆشبەر" ڕادەستی ئەمریكا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share