نەتەوە یەکگرتووەکان: لەسەرەتای شەڕی ڕوسیاوە 5.6 ملیۆن کەس ئۆکرانیایان جێهێشتووە

نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتیدا ژمارەی ئەو کەسانەی ئاشکراکرد کە لەدوای شەڕی ڕوسیاوە، ئۆکرانیایان جێهێشتووە، بەپێی ئامارەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارەیان گەیشتووەتە 5.6 ملیۆن کەس، ڕێکخراوەکە ئەوە بە کارەساتی مرۆیی ناودەبات.

بەپێی داتا بڵاوکراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا مانگی ئازاری ئەمساڵ 3.3 ملیۆن کەس ئۆکرانیایان جێهێشتووە، لە مانگی نیسانیشدا 1.5 ملیۆن کەس ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە.

ڕاپۆرتەکەی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، تەنها لە چەند ڕۆژی سەرەتای مانگی ئایاردا 120 هەزار کەس ئۆکرانیایان جێهێشتووە.

لەسەرەتای دەستپێکردنی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیاوە تائێستا زیاتر لە سێ هەزار حالەتی گیانلەدەستدانی هاوڵاتییانی سڤیل لە ئۆکرانیا تۆمارکراوە، نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەی خستووەتەڕوو کە “ئەو ژمارەیە لە ڕاستیدا زۆر زیاترە”.

ڕێژەی ژنان و منداڵان لەناو ئاوارەکانی ئۆکرانیا 90%ـە، بەهۆی ئەوەی پیاوانی تەمەن 18 بۆ 60 ساڵ لە وڵاتدا ماونەتەوە تاوەکو لەبەرگرییکردن دژی هێرشی ڕوسیا خزمەت بکەن.

بەپێی مەزەندەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاوارەکانی ناوخۆی ئۆکرانیا ژمارەیان لە 7.7 ملیۆن کەس زیاترە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریکا لەبارەی کردنە ئامانجیان لە عێراق و سوریا: وەڵامی توندمان دەبێت هەرکاتێک و هەرچۆنێک بمانەوێت

وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا جۆن کیربی رایگەیاند، واشنتۆن هەرکاتێک و هەرچۆنێک بیەوێت، وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە کە…
Total
0
Share