وەقفی سوننی هۆتێلێك بە 47 ملیار دینار لە هەولێر دەكڕێت

دیوانی وەقفی سوننی، هۆتێلێك لە شاری هەولێر بە 47 ملیار دینار دەكڕێت، وەك میدیای عێراقی بڵاویكردووەتەوە و وێنەیەكی لە گرێبەستەكە هاوپێچكردووە.

بەپێی ئەو بەڵگەنامەیەی لە میدیای عێراقیدا بڵاوكراوەتەوە، دیوانی وەقفی سوننی هۆتێل ڕامادای بە 47 ملیار دیناری عێراقی كڕیوە كە هۆتێلێكی پێنج ئەستێرەی شاری هەولێرە.

پێشتر لە میدیای عێراقی و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەواڵەكە بڵاوكرابووەوە، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە بەڵگەنامەیەك بڵاوكراوەتەوە كە چەند كەناڵ و دەزگایەكی میدیایی عێراق جەختدەكەنەوە لەوەی وێنەیەكی گرێبەستی كڕینی هۆتێلەكەیە، گرێبەستە لە دوو پەڕە پێكهاتووە و دوو مێژووی لەسەر تۆماركراوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، گەندەڵییەكی دیوانی وەقفی سوننی ئاشكراكرا كە گرێبەستێكی بە بەهای 145 ملیۆن دینار كردبوو بەمەبەستی كڕینی ژمارەیەك گسكی دەستی لەو جۆرەی كە لە چڵی دارخورما دروستدەكرێت.

بابەتی پێشتر

دەیان هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی لە گەرمیان بێبەرهەم دەبن

بابەتی دواتر

تیشێرتێكی مارادۆنا بە 9.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share