تیشێرتێكی مارادۆنا بە 9.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

تیشێرتەكەی مارادۆنا.. وێنە – ئەی ئێف پی

ئەو تیشێرتەی كاتێك مارادۆنا بە دەست گۆڵێكی تۆماركرد پۆشیبووی، بە 9.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

لە جامی جیهانیی ساڵی 1986دا، ئەستێرەی ئەو كاتی ئەرجەنتین دیێگۆ مارادۆنا بە دەست گۆڵێكی بەرامبەر بە ئینگلتەرا تۆماركرد.

ئەو تیشێرتەی مارادۆنا لەو یارییەدا پۆشیبووی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە زیادكرنێكی ئاشكرادا بە 7.1 ملیۆن پاوەند (9.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی) فرۆشرا.

تیشێرتەكە لای ستیڤ هۆدج بەرگریكاری پێشووی ئینگلتەر پارێزراوبوو، لە ماوەی ڕابردوودا ستیڤی تەمەن 59 ساڵ بڕیاری دابوو تیشێرتەكە بخاتە زیادكردنی ئاشكراوە و سەرەتا پێنج ملیۆن پاوەندی پێدرا، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی گەیشتە 7.1 ملیۆن پاوەند و بە هەمان نرخ فرۆشرا و كۆتایی بە زیادكردنەكە هێنرا، بەوەش تیشێرتەكەی مارادۆنا ژمارەی پێوانەیی شكاند و بوو بە گرانترین یادگاریی وەرزشی لە جیهاندا.

بابەتی پێشتر

وەقفی سوننی هۆتێلێك بە 47 ملیار دینار لە هەولێر دەكڕێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید سیتی خستە ڕیزی پاریس و چێڵسی-یەوە و گەیشتە کۆتایی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share