ئاگرێكی گەورە نزیك چەند ماڵێك كەوتەوە و بەشێك لە گەنمی جوتیاران سووتا

ئاگرێكی گەورە لە پووش و پاوانی ئاكرێ لە نزیك چەند ماڵێك كەوتەوە و بەهۆیەوە بەشێك لە گەنمی جوتیاران لە سنوورەكە سووتا و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی قەزاكەش ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ئاكرێ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كەمێك پێش ئێستا ئاگرێكی گەورە لە پووش و پاوانی ئاكرێ لە نزیك چەند ماڵێك كەوتەوە و بەشێك لە گەنمی جوتیاران سووتا و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی گوڵان، ئاكرێ و مەفرەزەیەكی هاتوچۆی ئازادی گەیشتنە شوێنەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵكرد.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئاگرەكە تەنها زیانی ماددیی هەبووە و تائێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر تانکییەک لەسەربانی کافتریایەک دەکەوێتەخوارەوە و کەسێک دەکوژێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە کافتریایەکی هەولێر، تانکییەکی ئاو لەسەربانەوە دەکەوێتەخوارەوە و بەر کارمەندێکی چێشتخانەی کافتریاکە دەکەوێت و گیانلەدەستدەدات. ڕووداوەکە…
Total
0
Share