تەندروستیی سلێمانی: لە 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

گەیاندنی نەخۆش بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی – ئەرشیڤ

بەپێی ئامارێكی تەندروستیی سلێمانی لەماوەی 24 كاتژمێردا 912 هاوڵاتی سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە و لەو ژمارەیە 278یان داخڵكراون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 912 كەس سەردانی نەخۆشخانەكانی (شار، د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری، منداڵبوون، هیوا، پسپۆڕییەکانی دڵ، شەهید د. هێمن کۆرۆنا، ئیمێرجینسی سوتاوی و گورچیلەی دەستکرد)یان کردووە.

لەو ژمارەیە 278 كەسیان داخڵكراون و لە نەخۆشخانەكاندا هێڵدراونەتەوە، وەك ئەوەی لە ئامارەكەدا هاتووە.

هەر لەو ماوەیەدا حەوت حاڵەتی نەشتەرگەریی گشتی لە نەخۆشخانەی شار، پێنج نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆن لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ و شەش نەشتەرگەری منداڵبوون كراون.

تەندروستیی سلێمانی ڕوونیشیدەكاتەوە، 16 حاڵەتی منداڵبوون، حەوت گیانلەدەستدان و 76 حاڵەتی شتنی گورچیلەی دەستکرد تۆمارکراون.

بابەتی پێشتر

دەستپێشخەرییەكەی خستەڕوو<br> چێوەی هەماهەنگی داوای ڕێككەوتن لە لایەنە كوردییەكان دەكات

بابەتی دواتر

كڕینی تویتەر شكستدەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی خانەنشینی کرێکارانی سلێمانی دابەشبکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی…
Total
0
Share