دوای گردبوونەوەی بەشێک لە هاوڵاتییان شوێنێکی فرۆشتنی مەی لە چوارقوڕنە داخرا

دوای گردبوونەوەی بەشێک لە دانیشتوانی ناحییەی چوارقوڕنە، وەک ناڕەزایەتییەک لە بوونی شوێنێکی فرۆشتنی مەی شوێنەکە داخرا، بەڕێوبەری ناحییەکەش دەڵێت، “شوێنەکە مۆڵەتی دانانی کافتریایان هەبووە، نەک شوێنی فرۆشتنی مەی”.

لەسەر داخستنی شوێنەکە، نەهرۆ سەردار، بەرێوبەری ناحییەی چوارقوڕنە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەو کەسانەی کە شوێنەکەیان کردووە بە شوێنی مەی فرۆشتن مۆڵەتی شوێنی کافتریایان هەیە، نەک شوێنی فرۆشتنی مەی، بەڵام ئەگەر ئەو کەسانە مۆڵەتەکەیان بگۆڕن بۆ شوێنی فرۆشتنی مەی، بەپێی یاسا ناتوانین ڕێگریان لێبکەین”.

ئەمڕۆ 25ی ئایار، بەشێک لە مامۆستایانی ئاینی و دانیشتوانی ناحییەی چوارقوڕنە لەبەردەم بینای بەڕێوبەرایەتی ناحییەی چوارقوڕنە کۆبوونەوە و گلەییان دەربڕی لە کردنەوەی شوێنێک بۆ فرۆشتنی مەی.

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین 9 ناحییەی تێدایە، لەناو ئەو ناحییانەدا هیچ شوێنێکی فرۆشتنی مەی نییە و گەشتیاران و ئەو کەسانەی مەی دەخۆنەوە دەبێت بچنە ناو قەزاکان بۆ دەستکەوتنی مەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵان: توشبوون بە كۆرۆنا لە منداڵاندا زیادیكردووە

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو منداڵاندا لەسەر ئاستی جیهان زیادیكردووە و دەشڵێت، ئێستا…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی بەهیچ شێوەیەک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “یەکێتی بەهیچ شێوەیەک و هیچ جارێک داوای لابردنی کورسیی پێکهاتەکانی نەکردووە”. سەعدی ئەحمەد…
Total
0
Share