پارێزگاری هەولێر: دوورخستنەوەی بەرپرسانی سنوورەکەمان بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە لەکاتی لافاوەکاندا

پارێزگاری هەولێر باس لە هۆکاری دوورخستنەوەی ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکانی سنووری پارێزگاکە دەکات کە “بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە بەرامبەر خەڵک لەکاتی لافاوەکاندا” و دەڵێت، “تەنها بەشێکیان بەوهۆیەوە بوون”.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە وەڵامی پرسیاری تۆڕی میدیایی ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دوورخستنەوەی ژمارەیەک سەرۆک شارەوانیی سنووری پارێزگای هەولێر، ئومێد خۆشناو  ڕایگەیاند، “ئەو سەرۆک شارەوانییانە بەشێکیان لە چێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکاندا لە پۆستەکانیان لابراون و هەندێکیشیان خۆیان داوایانکردووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، بەشێک لەوانەی دوورخراونەتەوە بەهۆی لافاوەکانی ئەمساڵەوە بووە، نەک بەو مانایەی ئەوان هۆکاربووبن لە دورستبوونی لافاو بەڵکو کەمتەرخەمییان کردووە لەکاتی دروستبوونی لافاوەکان و بەهاناوەچوونی خەڵک.

سەبارەت بە پرسی بڕیاری بەکرێدانی شەقامەکانی شاری هەولێر بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەسەر شەقامەکان ڕادەگیرێن پارێزگاری هەولێر دەڵێت، “ئەوە گرێبەستێکە لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و کۆمپانیایەک لە ساڵی 2017دا کراوە، بەڵام تائێستا ئەو بڕیارە بە فەرمی نەگەیشتووەتە دەستمان”.

جەختیکردەوە، کە ئەوان وەک پارێزگای هەولێر لەگەڵ ئەوەدان پێداچوونەوە بەو گرێبەستەدا بکرێت و وەزارەتی شارەوانیش ئێستا سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی بابەتەکەن.

ئومێد خۆشناو دڵنیایی دا بە خەڵکی هەولێر کە هیچ بڕیار و کارێک ناکرێت لە هەولێر کە لە شارەکانی دیکە جیاوازبێت و هەر بڕیارێکیش بارگرانی بۆ خەڵک دروستبکات ئەوان بەرهەڵستیی دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا کارمەندێکی ئاسایشی سلێمانی کوژرا

  بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر، تۆمەتبارەکە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و کارمەندێکی هێزەکانیان…
Total
0
Share