کیێزا دەبێتە (10) و دیبالا داهاتووی نادیارە

یانەی یوڤانتۆس گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵ فیدریکۆ کیێزا واژۆ دەکات، بەو هۆیەشەوە گۆڕانکاری لە ڕیزەکانی ئەو یانەیە ڕوو دەدات.

ماڵپەڕی “فووتبۆڵ ئیتاڵیا” بڵاویکردووەتەوە، دوای مسۆگەرکردنی پێگەیەکی وەرزی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئیدارەی یانەی یوڤانتۆس بڕگەی واژۆکردنی بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ کیێزا بەکار دەخات.

بەپێی ڕێککەوتنی پێشوەختە، کیێزا بۆ دوو وەرز بە 10 ملیۆن پەیوەندی بە “خانمە پیرەکە”وە کردووە، بۆندەکەی بە 40 ملیۆن و 10 ملیۆن پاداشت دەکرێت بە هەمیشەیی، ئەوەش ئەو هەنگاوەیە کە ئەندریا ئانێلی سەرۆکی یانە بڕیاری لەسەرداوە.

بەپێی زانیارییەکانی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت، یوڤانتۆس تەنها بە نوێکردنەوەی بۆندی کیێزا ناوەستێت، بەڵکوو درێسی ژمارە 10ی پێشکەش دەکرێت، کە تایبەتە بە پاولۆ دیبالا، ئەوەش بەو واتایە دێت کە بۆندی یاریزانە ئەرجەنتینی یەکە نوێ ناکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ کشاوەتەوە و سیتی لە هالاندەوە نزیکە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆیەكی شۆكئامێز.. پیاوێكی عێراقی منداڵەكەی وەك ئامانج لە نیشانشكێنیدا بەكارهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنزیمە زیندانی ناکرێت

هێرشبەری فەرەنسی یانەی ڕیاڵ مەدرید، کەریم بنزیمە زیندانی ناکرێت، لەبەرامبەردا ‏دادگای باڵای پاریس بڕی 230 هەزار یورۆی وەک…
Total
0
Share