ڕیاڵ کشاوەتەوە و سیتی لە هالاندەوە نزیکە

یانەی مانچستەر سیتی لە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند پێشەنگی گرتووە، لە بەرامبەردا ڕیاڵ مەدرید بەتەواوی لە هاوکێشەکە کشاوەتەوە.

ڕۆژنامەی مارکا لە زاری جیانلوکا دی مارزیۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکانەوە ئاشکرای کردووە، کە زۆری نرخ و پێکانە بەردەوامەکان ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی لە کڕینی ئێرلینگ هالاند پەشیمان کردووەتەوە.

بە پێچەوانەشەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی مانچستەر سیتی نزیکبوونەتەوە لە واژۆ کردنی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی، بەهۆی ئەو ڕێککەوتنەوە لە هاوینی 2022 بە تێچووی 75 ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە پێکهاتەی پێپ گواردیۆلاوە دەکات.

ڕۆژنامەنووسەکە دەڵێت، “سەرەڕای کڕینی هالاند، بەڵام گواردیۆلا و سیتی دەستبەرداری گابریێل جیزوس نابن، بۆ وەرزی داهاتوو گرنگی بە هەر دوو هێرشبەرەکە دەدەن”.

بابەتی پێشتر

ئالابا فریای یارییە ئاگرینەکە ناکەوێت

بابەتی دواتر

کیێزا دەبێتە (10) و دیبالا داهاتووی نادیارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share