ڤایناڵدوم دەڕوات.. لە لیڤەرپوڵ کێ جێگەی دەگرێتەوە؟

کلۆپ داوای دابینکردنی جێگرەوەی ڤایناڵدومی لە ئیدارەی لیڤەرپوڵ کردووە

ئەستێرەی هۆڵەندی، جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم بڕیاریداوە ئەزموونێکی نوێ لەدەرەوەی یانەی لیڤەرپوڵ تاقیبکاتەوە و لە ئێستادا یانە ئینگلیزیەکە بەدوای جێگرەوەیدا دەگەڕێن.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە سەرچاوەکانیەوە بڵاویکردووەتەوە، کە جۆرجینیۆ ڤایناڵدوم بۆندەکەی بەرەو کۆتایی دەچێت و بڕیاریداوە نوێینەکاتەوە، واتا ڕۆیشتنی لە یانە سوورە زەبەلاحەکەی ئینگلتەرا حەتمییە و بەڕێوبەرانی ئەو یانەیەش ناچاردەبن دەستبەرداریبن، نزیکترین یانەش بۆ گواستنەوەی بەرشلۆنەی ئیسپانییە.

سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەڕێوبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر داوای یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەر بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی جێگرەوە دەستیان بە گەڕان کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش چوار یاریزانیان لە چوار یانەی جیاواز دیاریکردووە.

یاریزانەکان پێکهاتوون لە: ڕۆدریگۆ دی پاول (ئودینێزی)، ڕیناتۆ سانچێز (لیل)، فلۆریان نیوهاوس (بوروسیا مونشنگلادباخ – فۆرتونا دوسڵدۆرف)، ئیڤ بیسوما (برایتۆن ئالبیۆن).

فلۆریان نیوهاوس، یاریزانی بەهرەمەندی یانەی فۆرتونا دوسڵدۆرف

دی پاول ئەزموونی نێودەوڵەتی بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە هەیە و لە خولی ئیتاڵیا یاریدەکات، ڕیناتۆ سانچێزی پۆرتوگالیش لە بایرنەوە بە خواستن ئاڕاستەی سوانزی سیتی کراوە و پێشتر ئەزموونی پریمەرلیگی کردووە، هەروەها بیسوما لە برایتۆن یاریدەکات و لە توانایدایە بەخێرایی خۆی بگونجێنێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا فلۆریان نیوهاوس داواکراوی سەرەکییە کە تەمەنی 24 ساڵە و تەنها لە یانەکانی خولی ئەڵمانیا یاریکردووە.

بابەتی پێشتر

گارسیا دەبێتە یەکەم بۆندی واژووکراوی بەرشلۆنە

بابەتی دواتر

قەلەڕەشەكان ئاسمانی عێراقیان تەنی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share