ئەمریکا و ئێران لە قەتەرەوە کوڵاندویانە

فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێ و ڕاهێنەران و ستافی هەڵبژاردەکانی ئەمریکا و ئێران، بەر لە ڕووبەڕووبوونەوەی نێوانیان کەشی مۆندیالی قەتەریان کوڵاندووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیەوە ڕیزبەندیی هەڵبژاردەکانی کۆمەڵەی دووەمی بڵاوکردووتەوە، هاندەرانی تۆپی پێ تێبینییان کردووە کە دەستکاری ئاڵای ئێرانیان کردووە و وشەی (اللە)ی نێو هێلی سپییان لابردووە.

ئەم جوڵەیەی ئەمریکییەکان بێزاری هاندەران و فیدراسیۆنی ئێرانی لێکەوتووتەوە، لە ڕێگەی کۆمێنتەوە چەندین ئاڵای ئێرانیان بە شێوە ڕاستەقینەکەی بۆ فیدراسیۆنی ئەمریکا پۆست کردووە.

https://twitter.com/USMNT/status/1596266750210936835?ref_src=twsrc%5Etfw%7Ctwcamp%5Etweetembed%7Ctwterm%5E1596266750210936835%7Ctwgr%5E3774258cb0b8bd1eb0eec958d4c2775a1e4e34ed%7Ctwcon%5Es1_&ref_url=https%3A%2F%2Fwww.elsport.com%2FtwitterIframe%3Furl%3Dhttps%3A%2F%2Ftwitter.com%2FUSMNT%2Fstatus%2F1596266750210936835%3Fs%3D20t%3D7l7ggc06nW1OpucdzJbHsg

لەلایەکی دیکەوە، یۆرگن کلینسمانی ئەفسانەی ئەڵمانیا کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکی-یە، هێرشی تووندی کردووەتە سەر هەڵبژاردەی ئێران، بە گزیکەر و شڵەژێنەری ناوبژیوانان وەسفیکردوون، کیرۆشی ڕاهینەریشی بە شکستخواردوو ناوبردووە.

کارلۆس کیرۆش لەو بارەیەوە دەڵێت، “وتەکانت ئابڕووچوونە بۆ تۆپی پێ، بۆ ئەوەی بزانیت یاریزانەکانم گزیکەرن، وەرە بینەری ڕاهێنانەکانمان بە، دڵنیام دەبینیت یاریزانەکانم چەند عاشقی تۆپی پێن، بەهەرحاڵ، تۆ خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکایت و دەزانین ناتوانێت بە باشی باسی ئێران بکەیت.”

بابەتی پێشتر

مارتینێز: ئەرجەنتین دووبارەی ئیسپانیایە و ئەڵمانیا ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی دواتر

سێ رێگای سروشتی بۆ رزگاربوون لە ماندوێتی و شەكەتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توخێل هێرشبەری دیکەی دەوێت

ڕاهێنەری ئەڵمانیی یانەی چێڵسی، تۆماس توخێل داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 هێرشبەرێکی دیکەی بۆ…
Total
0
Share