كەشناسیی هەرێم، پێشبینی دەكات تا سبه‌ینێ پێشنیوه‌ڕۆ خۆڵبارین بەردەوامبێت و تائێوارەش تاوەباران بەردەوامبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، ئە‌مشه‌و ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور بێت و پێشبینی ده‌كرێت تۆز له ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت تا سبه‌ی پێشنیوه‌ڕۆ.
پێشبینی ئەوەشیكردووە، سبەینێ سێشه‌ممه ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌هه‌وربێت، له‌كاته‌كانی پێشنیوه‌ڕۆ تا ئێواره كه‌مێك باران ببارێت كە هەورەتریشقەشی لەگەڵە.
هەر بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی به‌هۆی ناجێگیری كه‌شوهه‌واوه ئه‌گه‌ری دروستبوونی “گه‌واڵه هه‌ور و بارانی به‌لێزمه‌ش هه‌یه”.
بڕی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردوو بەمشێوەیە:
سلێمانی 3.5 ملم
چه‌مچه‌ماڵ 3.6 ملم
بازیان 3.4 ملم
دوكان 0.2 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 0.6 ملم
هه‌ڵه‌بجه 3.2 ملم
مه‌یدان 3.8 ملم
سۆران 0.2 ملم