بەختیار سەعید بە كەفالەت ئازادكرا

هونەرمەند بەختیار سەعید بە كەفالەت ئازادكرا، دۆسیەكەی دانەخراوە و كاتی دراوەتێ بۆ ‏كۆكردنەوەی بەڵگەی پێویست.‏

د. ڕێبوار سەعید، برای هونەرمەندەكە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بە ‏كەفالەتی 15 ملیۆن دینار، بەختیار سەعید ئازادكراوە، بۆ ئەوەی بەڵگەی پێویستی تایبەت ‏بە دۆسیەكەی ئامادە بكات.‏

برای هونەرمەندەكە ڕایگەیاند، دوو دۆسیە لەسەر بەختیار سەعید كراونەتەوە، یەكێكیان ‏تایبەتە بە دووبارە چاپكردنەوەی كتێبەكان و ئەوەی دیكەشیان پەیوەندیی بە ‏دابەشكردنیانەوە هەیە، بۆیە لەسەر هەردوو دۆسیەكە بە 15 ملیۆن دیناری كەفالەت ‏ئازادكراوە.‏

د. ڕێبوار سەعید وتیشی، دۆسیەكە ڕەوتی لێكۆڵینەوە و چوونە دادگای وەرگرتووە و ‏دانەخراوە و بەردەوامیی دەبێت، هونەرمەند بەختیار سەعید-یش بەڵگەكانی بێتاوانیی ‏كۆدەكاتەوە و پێشكەشیدەكات.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاهیر عەبدوڵڵا: لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ گەشتی ئاسمانی كاریپێدەكرێت

لەمڕۆوە مەرجی وەرگرتنی ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا لەكاتی گەشتكردن لەڕێی ‏فڕۆكەخانەكانەوە كاریپێدەكرێت، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانیش دەڵێت، پێشتر ‏ئاگاداركردنەوەیان…
Total
0
Share